بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیای ئێکس نووسیویەتی؛
"ڕووداوی تاڵی تەقینەوەی تانکەری سووتەمەنی لەسەر ڕێگای خێرای سنە – هەمەدان و لەدەستدانی گیانی ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئازیزمان بووە هۆی خەمێکی قووڵ لە دڵماندا".
وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خەمبار و خەڵکی کوردستان، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەری دەستبەجێی بریندارەکان و پشتیوانی لە بنەماڵەکان و بەدواداچوونی ورد لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە لە یەکمایەتی کارەکانیان دابنێن.
نزیکەی کاتژمێر ٥:٣٠ی پاشنیوەڕۆ. ڕۆژی شەممە ١٤ی خەرمانان، تەنکەرێکی سووتەمەنی لە ڕێگای هەمەدان بۆ سنە لایدا و دوای ئەوەی تووشی تێکچوونی تەکنیکی بوو، وەرگەڕایەوە و لە ئەنجامدا تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە.
Your Comment